-
سیستەمی ژمێریاری زیرەک
سیستەمی ژمێریاری زیرەک یەكێكە لە بەرهەمەكانمان کە دیزاین کراوە و پەرەی پێدراوە بە هەموو شتێک کە پێویستت پێیەتی بۆ ئەوەی كارەكانت بە ئاسانی بەڕێوە بچێت. بە تایبەتمەندییە بەهێزەکانی ڕاپۆرتکردن و شیکاری و ئۆتۆماتیکیکردنەکەی، بە دڵنیاییەوە ژیانت تا دەتوانێت ئاسان دەکات. هەروەها بە دیزاینێكی زۆر جوان و خاوێن درووست کراوە، ئەمەش هێندەی تر باشتر دەکات. بە سیستەمەکەمان کارەکەت ببە بۆ ئاستێکی تر!
-
تایبەتمەندیەكان
- لقپێویست ناكات بۆ هەر لقێك سیستەمی جیاواز بەكار بێنی، لەگەر ئەم سیستەمە دەتوانی هەموو لقەكان بەیەكەوە ببەستی
- هەژماردەتوانی پلە و دەسەڵات بۆ هەریەك لە هەژمارەكان دابنەیت بە پەی ویستی خۆت
- بەرهەمزیادكردنی بەرهەم بی سنوورە لە هەمان كاتدا دەتوانیت زیاتر لە یەك نرخ بۆ هەر یەك لە بەرهەمەكان دابنەیت
- كڕیاردەتوانی ئاگاداری كڕین و گەڕانەوەی قەرزەكانی كڕیارە تایبەتەكانت بیت
- كارمەنددەتوانی ئاگاداری مووچە و زانیاریەكان كارمەندەكانت بیت
- کۆگادەتوانیت بۆ هەر لقێك چەندین كۆگا زیاد بكەیت و بە ئاسانی کۆنتڕۆڵیان بكیەت، هەروەها ئاگادار بیت چەند بەرهەم ماوە و چەند بەرهەم هاتووە بۆ كۆگا
- دراودەتوانیت نرخی دراو بگۆری بەپەی رۆژەكان. نموونە نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عێراقی
- دۆخی تاریكبە یەك كلیك دەتوانیت دۆخی ڕوناك بگۆڕیت بۆ دۆخی تاریك
- ڕاپۆرتبەدەست هێنانی زانیاری تەواو وەك كۆی فڕۆشتن-قازانج-داشكاندن-زەرەر...هیتر لە هەر یەك لە بەرهەمەكان و كڕیارەكان بەپی لقەكان
-
-
بۆچی سیستەمی ژمێریاری زیرەک؟
گەڕاندنەوەی کات
لە گەڵ بەكار هێنانی سیستەمی ژمێریاری زیرەک كارەكانت زۆر خێرا دەبیت و دوور دەبیت لە كاری دەستی خۆت و كارمەندەكانت
پارێزراو و خێرا
گرینگی تەواومان داوە بەم سیستەمە و بە شێوازێكی زۆر پێشكەتوو درووست كراوە كە پارێزراو بێت لە هاكردن و دوور بیت لە خاوبوونەوە
بەدەست هێنانی زانیاری تەواو
لەگەڵ بەكار هێنانی ئەم سیستەمە ئەوا دەتوانی هەموو زانیاریەك بەدەست بێنی وەك كۆی فڕۆشتن-قازانج-داشكاندن-زەرەر لە هەر یەك لە بەرهەمەكان و كڕیارەكان بە پەی لقەكان
دیزاینیكی جوان
ئەم سیستەمە بە دیزاینیكی زۆر جوان درووست كراوە و هەروەها ڕووكارێكی سادە و جوانی هەیە كە هەموو كەسیك توانەی وەی هەیە بەكاری بێنی بەبێ هیچ فێركاریەك
-
سیستەمی ژمێریاری زیرەک بۆ كێیە؟
کۆمپانیای بچووک تا گەورە کە خزمەتگوزاری دەفرۆشێت یان بۆ هەر شوێنێك كە كڕین و فرۆشتنی تیا دەكریت وەك ماركێت، دوكانی مۆبایل، مۆبیلیات، دەرمانخانە، ڕێستۆرانت و کافێ و هیتر
هەروەها ئیمە دەتوانین بەپەی شێوازی ئیش كردنەكەت سیستەمێكی تایبەتت بۆ درووست بكەین
-
وێنەكان
-
داواكردنی سیستەمی ژمێریاری زیرەك